بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی یه‌كساڵی ڕابردوودا لانیکەم ١٧ بەندکراوی کورد گیانیان لە دەست داوە كه ٤ كه‌سیان زیندانی سیاسی بوون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لانیکەم ١٠ بەندکراو لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لە دەست داوە کە ٣ کەسیان بەندکراوی سیاسی بوون و تەرمەکانیان هەتا ئێستاش ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە. ١٠ كه‌س له‌و به‌ندكراوانه له زیندانی ورمێ، سێ كه‌س له زیندانی كرماشان، ٢ كه‌س له زیندانی سنه و ٢ كه‌س له زیندانی ئیلام یان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی زیندانه‌وه له ژێر ئه‌شكه‌نجه كۆژراون یان به هۆی بایه‌خ نه‌دان و گۆشاره‌كانی به‌رپرسانی ئه‌منی زیندان ده‌ستیان داوه‌ته خۆكوژی.