ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له كارخانه‌یه‌كی ماده كیمیایهكان له ناوچه‌ی “ڕیازان”ی ڕووسیه، لانیكه‌م ١٦ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا.
به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ڕووسیه، ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه له ناوچه‌ی “ڕیازان” كه ٢٠٠ كیلۆمتر له شاری مۆسكۆوه دووره ڕوویداوه و هیچ مه‌ترسییه‌كی بۆ دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه نییه. به پێی ڕاپۆرته‌كان، ژماره‌یه‌كی زۆر بریندار و ونبوو هه‌یه و هه‌وڵه‌كان بۆ دۆزینهویان به‌رده‌وامه.