به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی كۆچبه‌ران، له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا، پتر له ١٦٠ په‌نابه‌ر له كه‌نارئاوه‌كانی لیبی نووقمی ئاو بوون و گیانیان له ده‌ست داوه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ١٥٠٠ په‌نابه‌ر له ده‌ریای مه‌دیته‌رانه گیانیان له ده‌ست داوه و به هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌و ڕێژه‌یه، ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ خوازیاری پشتیوانی وڵاتانی جیهان له كۆچبه‌ران بوون و هۆشدارییان دا كه به هۆی خراپی باری ئابووری، نه‌بوونی ئه‌منییه‌ت، ڕێژه‌ی په‌نابه‌ران به‌رده‌وام له زیادبووندایه و ته‌نیا له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ١٠ په‌نابه‌ری دیكه گیانیان له ده‌ست داوه