به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ كه لە سه‌ر ڕێگای “ڕوانسەر” بۆ “پاوە” ڕوویدا پێنج هاووڵاتی گیانیان له ده‌ست دا و ٢ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و ڕووداوه له نێوان پێژویەکی ۴۰۵ و پرایدێک له نزیك گوندی “بەوراوا” له ڕێگای نێوان “ڕوانسەر” بۆ “پاوە” ڕوویداوه و به هۆیه‌وه پێنج هاووڵاتی گیانیان له ده‌ست دا و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.