شەوی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، بەهۆی زۆریی بارانبارینەوە لە بەشێک لە گەڕەک و ناحیەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر لافاو دروستبوو و بە وته‌ی به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێم، تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه لانیكه‌م حەوت کەس بەهۆی لافاو و کەسێكیش بەهۆی هەورە برووسکەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوەبەری کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە سەنتەری شاری هەولێر نزیکەی 59.2 میلیمەتر باران باریوە كه به هۆیه‌وه لافاوێكی زۆر شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێری گرتووه‌ته‌وه و به هۆیه‌و زهره وزیانێكی گه‌وره‌ی مادی له هاووڵاتییان كه‌وتووه و به داخه‌وه لانیكه‌م ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ڕێژه‌ی قۆربانیان بڕواته سه‌ره‌وه