هاوڵاتییەک بە ناونیشانی “شاهین دەیرزادە” کە پێشتر لە لایەن پۆلیسه‌وه دەستبەسەر و ماوەی ساڵێک و سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو، به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی زیندانی ورمێ گیانی له‌ده‌ست داوه.
بە پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، ناوبراو لە زیندانی ناوەندی ورمێ لە بەندی 15ی ئەو زیندانە لە گەڵ به‌ڕێوبه‌رانی زیندان تێكهەڵدەچێت و پاش ئەو ڕووداوە بۆ شوێنێكی نادیاری ده‌گوازرێننه‌وه و له ڕۆژی ٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ردا په‌یوه‌نده‌ی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌گرن بۆ وه‌رگرتنی ته‌رمه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی خۆمه‌ینی شاری ورمێ.