ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، هاووڵاتییه‌كی هه‌ژار و به‌ساڵاچووی خه‌ڵكی شاری سه‌قز به‌هۆی ئاستانداردبوونی ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه و نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی گیانی له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ماڵی ئه‌و هاوڵاتییه له بلواری “كوردستان”ی شاری سه‌قز هه‌ڵكه‌وتووه و به هۆی دارینه بوونی سه‌قفی ماڵه‌كه‌ی ئاگر به توندی ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه و به هۆیه‌وه نه‌یتوانیوه ڕزگاری بێت و گیانی له ده‌ست داوه.