ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ته‌رمی لاوێكی ٢٧ ساڵان به ناوی “سامان عه‌بدی” له ده‌ورووبه‌ری گوندی “كانی گۆڵ”ی سه‌ر به شاری جوانڕۆ دوزرایه‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجییه‌كان، ته‌رمی ئه‌و هاووڵاتییه به سه‌ری بڕاوه‌وه دوزراوه‌ته‌وه، ناوبراو خه‌ڵكی گوندی “چه‌مه‌رووت”ی سه‌ر به شاری جوانڕۆیه و به پێی زانیارییه‌كان له لایه‌ن كه‌سێكی سه‌له‌فییه‌وه به ناوی “م.الف” كۆژراوه. جێی ئاماژه‌یه كه گرووپه تۆندئاژۆه ئیسلامییه‌كان ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن و له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین جار له شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان هێرشیان كردۆته سه‌ر هاووڵاتییان.