ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی مانگی خەرمانان، كۆڵبەرێك بە ناونیشانی “محەممەد ئەمین قادری” بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە سنوورییەكانی كۆماری ئیسلامی لە ناوچەی سنووری “مەڕان”ی سەر بە شاری بانە گیانی له ده‌ست دا.
بە پێی ڕاپۆرته‌كان، “محەممەد ئەمین قادری” باوكی منداڵێكە و بە ھۆی گوشاری ئابووریه‌وه وه‌كۆ هه‌زاران لاوی دیكه‌ی كوردستان ناچار بووە ڕوو له كاری سه‌خت و تاقه‌ت پڕۆكێنی كۆڵبەری بكات كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌كرێته ئامانجی ده‌سترێژی گولله و گیانی له ده‌ست ده‌دات.