کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان له‌ ده‌ست دانی كرێكارێكی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵات له‌ شاری سلێمانی

گیان له‌ ده‌ست دانی كرێكارێكی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵات له‌ شاری سلێمانی

ڕۆژی پێنج شەممە ٣٠ی مانگی بەفرانبار، “عەلی مورادی” چالاکی سیاسی تەمەن ٥٠ ساڵ و بەندکراوی سیاسی پێشوو کە نزیکەی ٢٠ ساڵ له‌ ته‌مه‌نی له‌ زیندانه‌كانی کۆماری ئیسلامی تێپەڕاندبوو، لە بینای شوێنی کارەکەی لە شاری سلێمانی گیانی لە دەست دا.

ناوه‌ندنی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی لەوبارەوە ڕایگه‌یاند: ” ڕۆژی ێنج شەممە تەرمی کرێکارێک لە بینایەکی نیوەکارە لە گەڕەکی “ڕزگاری” شاری سلێمانی دۆزراوە کە بە هۆی سەرماوە ڕەقی بردووەتەوە. به‌ وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو، “عه‌لی مۆرادی” كێشه‌ی ته‌ندرووستی هه‌بووه‌ و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ به‌ هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ گیانی له‌ده‌ست دابێت.