ڕۆژی دووشەممە ١ی مانگی خەرمانان، کرێکاریکی خەڵکی گوندی “هەجمنە” سەر بە سەوڵاوا بە ناوی “رەئووف محەمەدی” لە کاتی کار لە پڕۆژەیەکی ڕێگاوبانی شاری سلێمانی بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان “ڕەئووف محەمەدی” خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە . جێی ئاماژه‌یه ساڵانه به هۆی خڕاپی دۆخی ئابووری و نه‌بوونی هه‌ڵی كار ، ساڵانه به سه‌دان كه‌س له هاوڵاتیانی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران به مه‌به‌ستی كار كردن ڕوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نیی شوێنی كار، تووشی ڕووداو ده‌بن .