كرێكارێكی دانیشتووی شاری ساوه به ناوی “ڕۆحۆڵڵا شه‌مس” كه له شیركه‌تی دارووسازی كاری ده‌كرد، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی مانگی گه‌لاوێژ، له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره گیانی له‌ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كرێكاره ماوه‌ی ١١ ڕۆژ له‌وه پێش به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ڕێئه‌كتۆری ئه‌و كارخانه‌یه، به‌سه‌ختی بریندار بوو و دوای ١٠ ڕۆژ مانه‌وه له كۆما، دوێنێ گیانی له ده‌ست دا.