ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاووڵاتییەکى بانەیی چەند ڕۆژە لە بن به‌ردێكی بەنزینخانەى “تەوەکولى” ئه‌و شاره بە هۆى سەرما و بێ ماڵییەوە گیانى لەدەست داوە.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەم کەسە ناوى (ج.ع) و ٤٢ ساڵ ته‌مه‌نی بووه. چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاری له كوردستان بووه‌ته هۆی ئه‌وه كه به‌شێك له خه‌ڵك توانای دابین كردنی كه‌مترین پێداویستییه‌كانی ژیانیانیش نه‌بێت و ڕێژه‌ی كاتۆن خه‌وه‌كانی له ئۆستانی كوردستان ڕوو له زیادبووندایه.