“بەهارەک ڕەشیدی” پەرەستاریی نەخۆشخانەی کرماشان دوای تووشبوون بە کۆڕۆنا، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، گیانی لەدەست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی كادری ده‌رمانی كرماشان به هۆی كه‌م بوونی په‌ره‌ستار، قه‌ره‌نتینه و ماندووبوونیان، به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هیچ سه‌ره‌نجێكیان به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه. به وته‌ی به‌رپرسانی ڕژیم تا ئێستا پتر له ٧٨٥ كه‌س له كادری ده‌رمانی ئه‌و ئۆستانه تووشی كۆرۆنا هاتوون كه چه‌ند كسیان گیانیان له ده‌ست داوه به‌ڵام هیچ ئامارێكی باوه‌ڕپێكراو له سه‌ر ڕێژه‌ی حه‌قیقی قۆربانیانی كادری ده‌رمان له‌به‌رده‌ستا نییه.