کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ ده‌ست دانی شه‌ش كه‌س له‌ ڕووداوی هاتووچۆی چه‌مچه‌ماڵ

گیان له‌ ده‌ست دانی شه‌ش كه‌س له‌ ڕووداوی هاتووچۆی چه‌مچه‌ماڵ 1

پاشنێوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگیه‌ خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ هۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە بەرزاییەکانی “بانی مەقان”ی سه‌ر به‌ شاری “چەمچەماڵ” شەش ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.

به‌ وته‌ی گوتەبێژی تەندروستیی “چەمچەماڵ”، رووداوەکە نزیکەی کاژێر 3 لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا بووە کە پێنج سەرنشین و شۆفێرێکی تێدابووە و سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە.  هاوکات شۆفێری بارهەڵگرەکەش برینداربووە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، سەرجەمی ئەوانەی کە گیانیان لەدەستداوە دانیشتووی شارۆچکەی “قەرەهەنجیر” و لە بنەماڵەیەکن.