“شاهین ناسری” به‌ندكراوی زیندانی گه‌وره‌ی تاران و شایه‌ت حاڵی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی “نه‌وید ئه‌فكاری” كه له ڕۆژی ٢٢ی مانگی خه‌رمانانه‌وه بۆ تیپی پێنجی ئه‌و زیندانه ڕاگوێزرابوو، له ڕێكه‌وتی ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، ته‌رمه‌كه‌یان ڕاده‌ستی پزیشكی یاسایی تاران كردووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “شاهین ناسری” پێشتر فایلێكی ده‌نگی وه‌كوو سه‌ڵماندنی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری “نه‌وید ئه‌فكاری” بڵاوكردبوو و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه به‌نده‌كه‌یان گوڕی و خستیانه ژێر ئه‌شكه‌نجه و ئازاره‌وه و رۆژی ڕابردوو ته‌رمه‌كه‌یان ڕاده‌ستی پزیشكی یاسایی تاران كرد. شایانی باسه كه گیانی زیندانیان ئاشكراكه‌ری ئه‌شكه‌نجه‌ی “نه‌وید ئه‌وفكاری” له‌وانه “ناسر فه‌هیمی”یش له مه‌ترسی جیددی دایه.