به وته‌ی دادستانی شاری “بایۆن”ی فه‌ڕانسه، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، سێ په‌ناخواز به هۆی پێكدادانی قه‌تار گیانیان له ده‌ست داوه.
به وته‌ی میدیاكانی فه‌ڕانسه، ئه‌و ڕووداوه كاتژمێر پێنجی به‌یانی له ده‌ورووبه‌ری ویستگه‌ی “سه‌ن ژان دۆلۆز” ڕوویداوه. به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی وێڕای ئه‌و سێ كه‌سه كه گیانیان له ده‌ست داوه، كه‌سێكی دیكه‌ش به هۆی پێكدادان له‌گه‌ڵ قه‌تار به‌سه‌ختی بریندار بووه كه له ئێستادا له ژێرچاودێری پزیشكی دایه. شایانی باسه كه ناسناوی ئه‌و سێ كه‌سه بۆ ڕای گشتی ئاشكرا نه‌كراوه.