به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌ڕ هۆی پێكدادانی وانتێكی سایپا له‌گه‌ڵ مۆتۆرسهوارێك، سه‌رنشینی مۆتۆرهكه ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ده‌ست دا. هه‌روه‌ها دوو ڕۆژ له‌وه پێش به هۆی ڕووداوێك یدیكهدا هه‌ر له‌و جاده‌یه دوو هاووڵاتی دیكه گیانیان له ده‌ست دابوو.
دوو رۆژ له‌وه پێش به هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێكی پراید له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێك دوو سه‌رنشینی لاوی ئه‌و پرایده گیانیان له ده‌ست دا. جێی ئاماژه‌یه كه جاده‌ی نه‌غه‌ده- شنۆ به هۆی ناستاندارد بوون وه‌كوو زۆربه‌ی جاده نائیمنهكانی ئێران ساڵانه به ده‌یان كه‌س قۆربانی بێ ته‌دبیری به‌ڕێوبه‌رانی حكوومه‌تی ده‌كات.