ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌رمانان، به هۆی ئاگرگرتنی ئوتووبووسی كرێكارانی شاره‌كی سه‌نعه‌تی “شه‌مس ئاباد”، سێ كرێكار گیانیان له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ڕووداوه له ئۆتووبانی تاران- قۆم و له ڕێگای گه‌یشتن به شاره‌كی سه‌نعه‌تی “شه‌مس ئاباد” ڕوویداوه كه به هۆیه‌وه سێ كرێكار گیانیان له دست دا و چه‌ندین كرێكاریش بریندار بوون. شایانی باسه كه ساڵانه به هۆی نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی گواستنه‌وه‌ی ستاندارد و خراپی ڕێگا و بانه‌كان، به ده‌یان كرێكار گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن یان كه‌م ئه‌ندام ئه‌بن.