دوای ئەوەی ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، دوو به‌ندكراوی كورد بەهۆی نەخۆشییەوە لە زیندانەكانی توركیا گیانیان لەدەستدا، ئەمڕۆیش به‌ندكراوێكی دیكه، دوای نەخۆشكەوتنی لە زیندان و پێڕانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسانی زیندان لە نەخۆشخانەی “مێرسین”ی تورکیا گیانی لەدەستدا.
یه‌كێك له‌و زیندانیانه “ساڵح تۆگرول”ی تەمەن ٦٥ ساڵه كه ماوه‌ی ١٦ ساڵه له زیندانی ده‌وڵه‌تی توركیه وێڕای نه‌خۆش بوونی به‌ندكرابوو و له زۆربه‌ی مافه‌كانی بێبه‌ش كرابوو. ناوی دوو زیندانییه‌كه‌ی دیكه “عەبدولڕەزاق شویور” و “خەلیل گونەش” ڕاگه‌یه‌ندراوه. شایانی باسه كه ئه‌و سێ زیندانیه به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان(پ.ك.ك) زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پابوو و چه‌ندین جار به هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیادا ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرابوون.