کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

گیان له‌ ده‌ست دانی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی نه‌وسود و چالدوران

کۆڵبەرێکی خەڵکی چالدێران لەسەرما ڕەقهەڵات 1

رۆژی چوارشەممە 13ی ڕەشەمەی، کۆڵبەرێک لە ناوچەی ســنووری نەوسوود بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارکانی سپای پاسداران گیانی لە دەست دا و هاوکات کۆڵبەرێکی دیکە لە ناوچەی سنووری چالدوران به‌ هۆی سەرما  گیانی لە دەست دا.

بە پێی ڕاپۆرته‌كان، چوارشەممە 13ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێک بە ناوی” ئیبراهیم محەممەد پوور” خەڵکی گوندی “قەرەجۆران”، سەر بە ناوچه‌ی چالدوران، لە بەرزاییەکانی ورمێ بەهۆی سەرما گیانی لە دەست دا و به‌ پێی هەواڵێکی دیکە هاوکات لە ناوچەی سنووری نەوسوود کۆڵبەرێک بە ناوی “وەزیر محەممەدی” كه‌وته‌ به‌ر ده‌سترێژی گولله‌ی هێزەکانی سپای پاسداران گیانی خۆی لە دەست داوه‌.