به پێی راپۆرته‌كان، له به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دوایانه له میانكار دژی كوودتای نیزامی، لانیكه‌م دوو كه‌س له خۆپیشانده‌ران له لایه‌ن پۆلیسه‌وه كوژران.
به وته‌ی كارمه‌ندانی پیزیشكی له “ماندالای” دووهه‌مین گه‌وره شاری میانمار، پۆلیس بۆ تێكدانی به‌شداربووانی خۆپیشاندانه‌كه له گولــله جه‌نگی كه‌ڵكی وه‌رگڕتووه و ژماره‌یه‌ك زۆر له خۆپیشانده‌رانی نارازی به‌م هۆیه‌وه كه‌وتنه به‌ر ده‌سترێژی فیشك و برێندار بوون كه دۆخی بڕێكیان ناجێگیره و دوو كه‌سیش گیانیان له ده‌ست دا. شایانی باسه كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه میانمار به هۆی كووده‌تای نیزامیه‌كان دژی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی “ئانگ سان سووچی” له‌گه‌ڵ خۆپیشاندان و شه‌پۆلێك له ناره‌زایه‌تی به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه.