ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی به‌شی “گاواره‌ی گووران”ی سه‌ر به شاری “شاباد” له پارێزگای كرماشان، به هۆی گازگرتوویی گیانیان له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتییه دوو هاوژینی به ته‌مه‌ن و هه‌ژاری ئه‌و ناوچه‌یه بوون كه یه‌كێكیان ٥٥ ساڵ و ئه‌وی تریشیان ٦٥ ساڵ ته‌مه‌نی بووه. جێی ئاماژه‌یه كه هه‌رساڵه و له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستان به‌ده‌یان هاووڵاتی له شاره جیاجیاكانی كوردستان به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه و ناستاندارد بوونی سیته‌می گازكێشی وبیناسازی ده‌بنه قۆربانی گازگرتووویی و گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.