ڕۆژی شه‌ممه ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، دوو كرێكاری كه‌ندنی كارێز له شاری بیرجه‌ند، گیانیان له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هۆی ڕووخانی دیواری به‌شێك له كارێزی گوندی “خۆسهرهوی” سه‌ر به شاری بیرجه‌ند، دوو كرێكاری ١٨ و ٤٠ ساڵه گیانیان له ده‌ست دا. شایانی باسه كه ڕووخانی كارێز له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا هۆكاری سه‌ره‌كی گیان له‌ده‌ست دانی چه‌ندین كرێكار له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران بووه.