ڕۆژی یەکشەممە ٥ی مانگی بەفرانبار، بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی “ئەبوغۆوەیر”ی سەر بە شاری دێهلۆڕان، منداڵێكی تەمەن ١٠ ساڵ گیانی لەدەست دا، هه‌روه‌ها له ڕووداوێكی دیكه دا لە نزیك گوندی “ئەحمەد که‌لوان” لە سنوری شارۆچکەی پێنجوێن بەهۆی تەقینەوەی مین شوانێکی خه‌ڵكی شاری سه‌قز گیانی لەدەستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاوڵاتییه‌ی خه‌ڵكی شاری سه‌قز “ناوی ئیبراهیم عەبدوڵا بهنامی” و تەمەنی ٣٩ ساڵە و خێزادارە كه چەند ساڵێکە بەمەبەستی شوانی ڕووی لە شاری پێنجوێن له باشووری كوردستان کردووە. له لایه‌كی دیكه‌وه ناوی ئه‌و منداڵه‌ی خه‌ڵكی ئیلام كه له‌و ڕووداوه گیانی له ده‌ست داوه ئاشكرا نه‌كراوه به‌ڵام به وته‌ی به‌رپرسانی نیزامی ئۆستانی ئیلام، ناوبراو خه‌ڵكی خۆجێیی ئه‌و ناوچه‌یه و له كاتی ئاژه‌ڵداری تووشی ئه‌و كاره‌ساته هاتووه.