کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

گیان له‌ ده‌ست دانی خێزانێكی خه‌ڵكی كۆیه‌ به‌ هۆی نه‌قم بوون له‌ كه‌نارئاوه‌كانی یۆنان

فیدراسیۆنى سەرانسەرى پەرنابەرانى عێراقى و کوردستان ڕایگه‌یاند: شەوى چوارشه‌ممه‌ ١ی مانگی به‌فرانبار، لە نزیک دوورگەى “ڤۆلیگاندروس”ی یۆنان، بەلەمێکی پەنابەران ژێر ئاوکەوتووە كه‌ ٥٠ سه‌رنشینی بووە و تائێستا ته‌نیا ١٢ کەس ڕزگارکراون و شۆناسی خێزانێك له‌ گیانبه‌خت كردووان ئاشكرا كراوه‌ كه‌ خه‌ڵكی شاری كۆیه‌ی سه‌ر باشووری كوردستانن.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی فریاكه‌وتنی یۆنان دوای ئاگادار بوونه‌وه‌ له‌و ڕووداوه‌ خۆیان گه‌یانده‌ ناوچه‌كه‌ و توانیان تەنها ١٢ كه‌س لەو پەنابەرانە ڕزگاركه‌ن. به‌ وته‌ی پۆلیسی یونان سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی ئه‌و به‌له‌مه‌ ٥٠ كه‌س بوون و چاره‌نووسی ٣٨ كه‌سیان نادیاره‌ و شۆناسی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ئاشكرا نه‌بووه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن‌. فیدراسیۆنى سەرانسەرى پەرنابەرانى عێراق و کوردستان ئاماژەى بەوەش کردووە، کە هەڵمەتی گەڕان بۆ ڕزگارکردن و دۆزینەوەی کۆچبەرەکانی دیکەوە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی سه‌دان مامۆستای وانه‌بێژ له‌ شاری به‌غدا

-

كه‌می ده‌رمانی پێویست له‌ وڵاتانی ئۆرووپایی

-

خۆپێشاندانی ئێرانیانی كانادا و سوید له‌ ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران

-

مانگرتن له‌ خواردنی كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكوانانی كورد له‌ ئامریكا و ئاڵمان

-

له‌سێداره‌دانی سێ منداڵ له‌ كوریای باكوور

-

به‌ڕێوه‌چوونی مانۆڕی نیزامی هاوبه‌شی توركیا و ئازه‌ربایجان له‌ سنووره‌كانی ئێران

-