رۆژی شەممە ٢٣ی گەلاوێژ، چالاکێکی سیاسیی بە ناوی “شۆڕش خزرزادە”، خەڵکی شاری بۆكان كه چەند ساڵ دانیشتووی هەرێمی کوردستان بووە، لە سنووری بانەوە خۆی ڕادەستی هێزەکانی سپای پاسداران ده‌كات و به دوای ماوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی له گرتووخانه، ته‌رمه‌كه‌یان ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرد.
بە وته‌ی بنەماڵەی ئه‌و چالاكه سیاسیه، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، لە نەخۆشخانەی “قولیپووری” بۆکانەوە ئاگادار کراونەتەوە کە کوڕەکەیان کۆچی دواییی کردووە و بۆ وەرگرتنی تەرمەکەی پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بکەن. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا ڕایگه‌یاند: قه‌د ئاگاداری گه‌ڕانه‌وه و شوێنی ڕاگیرانی ڕۆڵه‌كه‌یان نه‌بوون و ئێستا له شۆكێكی گه‌ورا دان.