ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی گوڵان، به‌ندكراوێك به‌ناوی “ئه‌میر ره‌زایی” خه‌ڵكی ورمێ، به هۆی ئه‌شكه‌نجه و لێدانی هێزه‌كانی ئه‌م زیندانه گیانی له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی گوڵان، به هۆی تێكهه‌ڵچوونی به‌ندكراوانی به‌ندی ١٤ی زیندانی ورمێ، ناوبراو له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌ندكراوی دیكه ده‌گوازرێننه‌وه بۆ زیندانی تاكه‌كه‌سی و له‌وێ به هۆی توندی ئه‌شكه‌نجه و لێدانی هێزه‌كانی ڕژیم به سه‌ختی بریندار ده‌بێت. جێی ئاماژه‌یه ناوبراو به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی له بێهداری زیندان گیانی له ده‌ست ده‌دات.