بەرەبەیانی رۆژی چوارشەمە 17ی مانگی خەرمانان، هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە پێوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ بنەماڵەی “یاسر مەنگوڕی” وتوویانە: یاسر لە گرتووخانە کووژڕاوە و بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی کارتی میللی و پێناسەکەی لەگەڵ خۆتان بێنن بۆ ئەم ئیدارەیە.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، ئەم هاووڵاتییە سه‌ره‌تا له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه بانگ ده‌كرێته گۆڕستانی پیرانشار و هەر لەو شوێنەش تەقەی لێ ده‌كه‌ن و دواجار به برینداری ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌و شاره‌یان كردووه و دواتر بە هۆی ئازار و ئەشکەنجە لە گرتووخانە گیانی له ده‌ست داوه.