ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، به هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی سه‌واری له ئیلام سێ هاووڵاتی گیانیان له ده‌ست دا و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی زانیارییه‌كان، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پاترۆڵ و پژۆ له ده‌ورووبه‌ری به‌ندئاوی ئیلام پێكیان داوه كه به هۆیه‌وه سێ هاووڵاتی ده‌ست به‌جێ گیانیان له ده‌ست داوه و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی شاری ئیلام كراون.