ڕۆژی هه‌ینی ١ی مانگی گه‌لاوێژ، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، ده كرێكار له شاره‌كانی “دامۆغان”، “یه‌زد”، “تاران”، “بووشێهر”، “سه‌رده‌شت” و “بابۆل” به شێوه‌ی جیاجیا تووشی ڕووداوی كار بوون. له‌م ڕووداوانه پێنج كرێكار له‌وانه دوو سیمبانی ئیداره‌ی به‌رق بریندار و پێنج كرێكاری دیكه‌ش گیانیان له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی كانگای به‌ردی خه‌ڵۆز له ناوچه‌ی مه‌عده‌نی “ته‌رزه”ی شاری “دامۆغان” به ناوی “یووسف كوهساری”، به هۆی ڕووخانی دیواڕه‌ی ئه‌و كانگایه، گیانی له ده‌ست دا. له ڕووداوێكی دیكه، ٢ كرێكار به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له كۆگایه‌كی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی پیڵاو له‌شاری “قۆم”، به‌سه‌ختی بریندار بوون. كرێكارێكی دیكه هه‌ر له‌شاری “قۆم” به ناوی “حه‌سه‌ن كتابی مۆقه‌ده‌م”، له كاتی كار له بینایه‌كی نیوه‌كاره، به هۆی به‌ربوونه‌وه له ته‌به‌قه‌ی حه‌وته‌م، گیانی له ده‌ست دا. له لایه‌كی دیكه‌وه به هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی كرێكارێكی بیناسازی بۆ ناو چاڵێكی ٤ میتری له شاری “دزفوول”، ئه‌و كرێكاره به‌سه‌ختی بریندار بوو. هه‌روه‌ها له شاره‌كانی “بابۆل” و “یه‌زد” دوو كرێكاری بیناسازی به هۆی به‌ربوونه‌وه له‌به‌رزایی گیانیان له ده‌ست دا. له دوو ڕووداوێ جیاواز كه له شاره‌كانی تاران و بووشێهر ڕوویدا، دوو سیمبانی ئیداره‌ی به‌رق به هۆی ته‌زووی كاره‌با و به‌ربوونه‌وه له سه‌ر ده‌كه‌ڵ، گیانیان له ده‌ست دا. له لایه‌كی دیكه و له شاری سه‌رده‌شت كرێكارێك به ناوی “خزر مووساپوور” به هۆی ڕووخانی دیوار به‌سه‌ریدا گیانی له ده‌ست دا.