له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار كرێكار له‌وانه منداڵێكی كار له شاره‌كانی “زاهیدان” و شیراز به شێوه‌ی جیاجیتا تووشی ڕووداوی كار هاتن. له‌و ڕووداوانه كرێكارێك به‌سه‌ختی بریندار و سێ كرێكاری دیكه‌ش گیانیان له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ١٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارێك له شاری رشیراز به هۆی گیركردنی ده‌ستی له نێوان چه‌رخی باڵابه‌ر به سه‌ختی بریندار بوو. هه‌روه‌ها ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، سێ كرێكار له‌وانه منداڵێكی كار له شاری زاهیدان به هۆی ڕووخانی دیواری چاڵی ئاو به‌سه‌ریاندا گیانیان له ده‌ست دا. ناسناوی دوو كه‌س له‌و كرێكارانه، “ناسر قه‌نبه‌رزێهی” ١٦ ساڵ ته‌مه‌ن و “مووسا قه‌نبه‌رزێهی” ڕاگه‌یه‌ندراوه.