به پێی ڕاپورتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی مانیگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به هۆی ڕووخانی دیواری مه‌خزه‌نی كۆكردنه‌وه‌ی ئاو له گوندی “بنوو ئیسحاق بازاڕ”ی سه‌ر به ناوچه‌ی “پیرسه‌راب”ی شارستانی چابه‌هار، چوار منداڵ گیانیان له ده‌ست دا و ٣ منداڵی دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ئه‌و ڕاپۆته ناسناوی ئه‌و چوار منداڵه بریتییه له : “محه‌ممه‌د تاها ده‌رج ته‌نگ”، “دانیال پیل پایه”، “ئه‌سله‌م جه‌دگاڵ” و “عه‌لی ڕه‌زا جه‌دگاڵ”. به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ئه‌و حه‌وت منداڵه له نزیك دیواری مه‌خزه‌نێكی ئاو كایه‌یان ده‌كرد كه ڕووخا به‌سه‌ریاندا، چوار كه‌سیان كه‌وتنه ژێر ئاوار و سێ كه‌سی تریان به یارمه‌تی خه‌ڵكی ناوچه‌كه ڕزگار كران. شایانی باسه كه ئۆستانی سیستان و به‌لووچستان له هه‌ژارترین ئۆستانه‌كانی ئێرانه و به هه‌زاران منداڵ له هه‌ر جۆره ئیمكاناتێكی ئامووزشی، بێهداشتی و ته‌فڕێحی بێبه‌شن.