به‌پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌هۆی چه‌ندین ڕووداوی شوێنی كار له شاره‌كانی هه‌مه‌دان، یه‌زد، زه‌نجان و ئازادشار لانیكه‌م ٤ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و دوو كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون.
له ڕووداوی یه‌كه‌مدا، كرێكارێكی بیناسازی له كاتی كار له بینایه‌كی نیوه‌كاره له ناوچه‌ی “جه‌ولان”ی هه‌مه‌دان كه‌وته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ست دا. هه‌روه‌ها له ڕووداوێكی دیكه‌دا هه‌ر له‌مشاره كرێكارێك له كاتی كار له شه‌هره‌كی مه‌ده‌نی به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی له نوورگیره‌وه گیانی له‌ده‌ست دا. له ڕووداوی سێهه‌مدا، دوو كرێكاری خه‌ڵكی به‌لووچستان له كاتی كار له كاناڵی ئاوه‌ڕۆی ناوچه‌ی ئه‌بووزه‌ری یه‌زد به‌هۆی ڕووخانی دیواری ئه‌م كاناڵه‌وه، یه‌كیان گیانی له‌ده‌ست دا و ئه‌ویتریشیان به سه‌ختی بریندار بوو. له ڕووداوی چواره‌میشدا، كرێكارێكی چاڵ هه‌ڵكه‌ن له ناوچه‌ی “تارم” له زه‌نجان به‌هۆی داڕمانی چاڵاوێكه‌وه گیانی خۆی له‌ده‌ست دا. هه‌روه‌ها له ڕووداوێكی دیكه‌شدا، كرێكارێكی ٢٥ ساڵ ته‌مه‌ن له ٣٥ كیلۆمیتریی ئازادشار له كاتی كار له مه‌عده‌نێكی زۆغاڵی سه‌نگ به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی به‌ردێك ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست دا.