کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

گیان له‌ده‌ست دان و برینداربوونی ٥ كرێكار له‌ شاره‌كانی ئێران

 

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی چه‌ندین ڕووداوی شوێنی كار له‌ شاره‌كانی هه‌مه‌دان، برووجێرد و تاران، لانیكه‌م ٣ كرێكار گیانیان له‌دست دا و ٢ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ له‌ كاتی بێتۆن ڕێژی له‌ نهۆمی دووهه‌می بینایه‌كی نیوه‌كاره‌ له‌ شاری هه‌مه‌دان كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی بیناسازی له‌ كاتی كار له‌سه‌ر بینایه‌ك له‌ برووجێرد به‌ سه‌ختی بریندار بوو و دوای ماوه‌یه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا. له‌ ڕووداوێكی دیكه‌دا له‌  كرێكارێك له‌ شاری تاران له‌ كاتی كونتڕۆڵی “باڵابه‌ر”دا  به‌هۆی كه‌وتنه‌ خواری باڵابه‌ره‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌. شایانی باسه‌ له‌ دوو ڕووداوی دیكه‌ دا كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ له‌ تاران به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی ئاسانسۆر به‌سه‌ختی بریندار بوو و به‌هۆی كه‌وتنه‌ خواری باڵابه‌ری رێستوورانێك له‌ مه‌حه‌له‌ی “نارمه‌ك”ی تاران كرێكارێكی دیكه‌ بریندار بووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان له‌ ئاست له‌ناوبردنی دارستانه‌كان

-

برینداربوونی چوار كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی بانه و نه‌وسوود

-

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی قزلحه‌سار و ئیلام

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر مامۆستایه‌كی ئایینی له‌ سنه‌

-

ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی فه‌رمانبه‌ران و موعه‌لیمانی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌ تاران

-