سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به هۆی پێكدادانی زه‌نجیری ٢ ئۆتۆمبێل له ئۆتووبانی كه‌ره‌ج- قه‌زوین هاووڵاتییه‌ك گیانی له ده‌ست دا و ٢٢ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و پێشهاته به هۆی پێكدادانی ٢٥ ئۆتۆمبیلی سه‌واری و ٤ بارهه‌ڵگر و یه‌ك ده‌زگا ماشێنی وانت له ئۆتووبانی كه‌ره‌ج- قه‌زوین ڕوویداوه. هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ گیانی له ده‌ست داوه و برینداره‌كانیش ١١ پیاو و ١١ ژن بوون كه باروودۆخی به‌شێك له برینداره‌كان ناجێگیره. جێگای ئاماژه‌یه كه ساڵانه به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی ڕێگه وبان و ئۆتۆمبێلی ناستاندارد به ده‌یان هاووڵاتی ده‌بنه قۆربانی یان خۆ كه‌م ئه‌ندام ده‌بن.