ڕۆژی شه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له دوو ڕووداوی جیاجیادا له شاره‌كانی “ئه‌رده‌كان” و “ساوه” ١٠ كرێكار بریندار و كرێكارێك به هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی له شوێنی كار، گیانی له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به دوای پێكدادانی یه‌ك ده‌زگا مینی بووسی سرویسی كرێكارانی كارخانه‌ی كاشی “ئه‌رده‌كان” له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی سه‌واری، ١٠ كرێكار به‌سه‌ختی بریندار بوون. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ له شاری “ساوه”ی سه‌ر به ئۆستانی مه‌ركه‌زی، له كاتی كاركردن دا به هۆی ته‌زووی كاره‌باوه گیانی له‌ده‌ست دا.