ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٣٠ی گوڵان، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، سێ كرێكار له شاری ڕه‌ی تووشی ڕووداوی كار بوون كه به‌هۆیه‌وه كرێكارێك بریندار و دوو كرێكاری دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو كرێكار له كاتی كه‌ندنی قه‌ناتی ئاو له ئاوایی “دووتۆیه”ی سه‌ر به ناوچه‌ی كه‌هریزه‌كی شاری ڕه‌ی، به‌هۆی گازگرتوویی گیاینان له ده‌ست داوه و كرێكارێك كه بۆ یارمه‌تی ئه‌و دوو كرێكاره ڕۆیشتبوو به هۆی به‌ربوونه‌وه بۆ ناو قه‌ناته‌كه به‌سه‌ختی بریندار بوو.