ڕۆژی پێنجشیه‌ممه ٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، به هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌می په‌نابه‌ران له كه‌نارئاوه‌كانی فلووریدا و توونس، لانیكه‌م ٤٥ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و به‌شێكیان چاره‌نووسیان نادیاره.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، یه‌كێك له به‌له‌مه‌كان له ڕێگه‌ی گه‌یشتن به “باهاما” و له كه‌نارئاوه‌كانی “فلۆریدا” وه‌رگه‌ڕاوه كه به وته‌ی گاردی ده‌ریاوانی ئا‌مریكا ٣٩ كه‌س له سه‌رنشینه‌كانی بێ سه‌رووشوێنن. جێی ئاماژه‌یه كه ڕۆژی هه‌ینیش گاردی ده‌ریایی هائیتی ٨٨ په‌نابه‌ری له به‌له‌مێكگی باریدا ڕزگار كردووه. هه‌روه‌ها به هۆی نووقم بوونی به‌له‌می په‌نابه‌ران له كه‌نارئاوه‌كانی توونس شه‌ش كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش چاره‌نووسیان نادیاره.