ڕێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی كۆچبه‌ریی سه‌ربه ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مارس ڕایگه‌یاند كه گرووپێك له قاچاخچیانی مرۆڤ له لێوارئاوه‌كانی جیبووتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقا ٨٠ كۆچبه‌ریان سواری به‌له‌مێك كردووه و به‌هۆی نوقم بوونی به‌له‌مه‌كه ٢٠ كه‌س له‌م كۆچبه‌رانه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌یی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕۆژهه‌ڵات و شاخی ئه‌فریقا وتی كه ئه‌م كاره‌ساته له حاڵێكدا ڕوویداوه كه كۆچبه‌ران ویستوویانه له جیبووتییهوه بڕۆنه یه‌مه‌ن. ئه‌وان به‌نیاز بوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی كار خۆ بگه‌یه‌ننه شێوه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بستان و وڵاتانی ده‌ورووبه‌ری كهندئاوی فارس. هه‌روه‌ها وتیشی كه “ڕۆژانه هه‌زاران لاو و ته‌نانه‌ت تازه‌لاوی ئه‌فریقایی هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا له ڕێگه‌ی یه‌مه‌نه‌وه خۆیان بگه‌یه‌ننه وڵاتانی ده‌ورووبه‌ری كه‌ندئاو به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌م كه‌سانه له‌و ڕێگایه‌دا گیانی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ست دا”.