ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی جۆزه‌ردان، پۆلیسی ئا‌مریكا ڕایگه‌یاند كه له ڕووداوێكی ته‌قه‌كردندا له ده‌ره‌وه‌ی سالۆنێك له‌ویلایه‌تی فلوریدای ئا‌مریكا، لانیكه‌م دوو كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و ٢٥ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، مهڕاسمێكی هاوسه‌رگیری له‌م سالۆنه به‌ڕێوه ده‌چوو كه به وته‌ی شایه‌ت حاڵانی ڕووداوه‌كه سێ كه‌س له ئۆتۆمبێلێك دێنه‌خواره‌وه و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر به‌شداربووانی مه‌راسێمه‌كه كه به هۆیه‌وه لانیكه‌م دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٢٥ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون كه بۆ نه‌خۆشخانه‌كان گوازراونه‌ته‌وه. جێی ئاماژه‌یه كه تا كاتی بلاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هێرشبه‌ره‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كراون و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ڕووداوه‌كه له‌به‌ر ده‌ستا نییه.