ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی خه‌رمانان، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، چوار كرێكار له شاره‌كانی “قوم”، “وه‌رامین” و “كه‌ره‌ج” به شێوه‌ی جیاجیا تووشی ڕووداوی كار بوون. له‌و ڕووداوانه‌دا دوو كرێكاری گیانیان له ده‌ست دا و دوو كرێكاری دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی بیناسازی له ئۆستانی قۆم به ناوی “ئێحسانۆڵڵا قاسمی” به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له ده‌ست دا. له ڕووداوێكی دیكه دا دوو كرێكاری بیناسازی له شاری “وه‌رامین” به هۆی ڕووخانی دیوار به‌سه‌ریاندا به‌سه‌ختی بریندار بوون. هه‌روه‌ها له شاری “كه‌ره‌ج” كرێكارێك به هۆی به‌ربوونه‌وه له سه‌ر داربه‌ست گیانی له ده‌ست دا. شایانی باسه به پێی ئاماره‌كان، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌و له ئۆستانی مازه‌نده‌ران تا ئێستا لانیكه‌م ٣٧ كرێكار به هۆی ڕووداوی كاره‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.