ڕۆژی چوارشەممە 5ی جۆزەردان، کۆڵبەرێک بەناوی “قوباد ڕەحمانی” لە بەرزایەکانی سنووری “تەنگ حەمام” هەڵکەوتوو لە سەرپێڵ زەهاو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسڵامی گیانی لە دەست دا.
بە پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە به‌رزایه‌كانی “تەنگ حەمام” گروپێک لە کۆڵبەران و کاسبکارەکانیان کردە ئامانج و لە ئاکامدا کۆڵبەرێك گیانی لە دەست دا. شایانی باسه كه كۆڵبه‌ری پیشه‌ی سه‌خت و مه‌ترسیداری خه‌ڵكی ناوچه سنوورییه‌كانه كه ساڵانه ده‌یان كه‌س به‌هۆی ڕووداوه‌كانی وه‌كوو به‌ربوونه‌وه و سه‌رمابردوویی یان به هۆی ده‌سترێژی گوله‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌بنه قۆربانی. له به‌شێكی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی مافی مرۆڤی ئێران له ساڵی ٢٠٢٠ دا هاتووه كه جگه له كوشتنی ئاژه‌ڵه‌كانیان و زه‌ره‌ر و زیانی مادی، ٣٦ كوڵبهر له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه كوژراون و ١٠٩ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار كراون.