ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی گوڵان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، كرێكارێك له شارستانی “ده‌ڕه‌شار”، هه‌ڵكه‌وتوو له ئۆستانی ئیلام، گیانی له‌ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، كرێكارێكی بیناسازیی، ته‌مه‌ن ٤٩ ساڵ، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی ده‌زگایه‌كی باڵابه‌ر به‌سه‌ریدا، به سه‌ختی بریندار بوو و دوای ماوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست دا.