گیان له‌ده‌ست دانی شه‌ش كرێكار له‌ كرمان

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، شه‌ش كرێكاری ئیداره‌ی به‌رقی كرمان كه‌ له‌ پرۆژه‌ی گوازتنه‌وه‌ی به‌رق بۆ به‌شی “هێرمه‌ك” كاریان ده‌كرد، به‌ هۆی هاتنی لافاو له‌و ناوچه‌یه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی ئیداره‌ی به‌رقی كرمان كه‌ له‌ پرۆژه‌ی گوازتنه‌وه‌ی به‌رق بۆ گوندی “هێرمه‌ك”ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی “گولباف” كاریان ده‌كرد به‌ هۆی هاتنی لافاو له‌م ناوچه‌یه‌ تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له‌ ده‌ست دا. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ته‌رمی ئه‌م كرێكارانه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٤ی گوڵان دوزراوه‌ته‌وه.‌

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *