ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌هۆی داڕمانی بینایه‌ك له شۆماڵی شاری تاران، سێ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له كاتی ڕووخاندنی بینایه‌ك له شه‌قامی “زه‌فه‌ر” له شۆماڵی تاران، بیناكه له ناكاو داڕماوه و به‌هۆیه‌وه سێ كرێكار كه‌وتوونه‌ته ژێر ڕووخاوه‌كان. به وته‌ی به‌رپرسانی سازمانی ئاته‌ش نیشانیی و شاره‌داری، به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ١٨ مانگی گه‌لاوێژ، دوای ٩ كاتژمێر، ته‌رمی یه‌كه‌مین كرێكاری قوربانییان له ژێر ڕووخاوه‌كانی ئه‌م بینایه ده‌رهێناوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه كه دوای چه‌ند كاتژمێر ته‌رمی دوو كرێكاره‌كه‌ی دیكه‌ش دۆزراوه‌ته‌وه.