به پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، سێ سووختبه‌ری به‌لووچ به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان له ده‌ست دا.
ناسناوی ئه‌و سێ سووختبه‌ره به‌لووچه “ڕۆسته‌م میروه‌لانی” خه‌ڵی گوندی “ماریشان”، “مه‌سعوود ڕیگی” خه‌ڵكی گوندی “كووته” و “ئه‌ڵڵابه‌خش هاشمزێهی” خه‌ڵكی شاری زاهیدان ڕاگه‌یه‌ندراوه. ب پێی زانیارییه‌كانن ئه‌و سێ هاووڵاتییه به‌لووچه له جاده‌ی خاش- زاهیدان كه‌وتوونه‌ته به‌ر ده‌سترێژی هێزه ئینتزامیه‌كانی ڕژیم و گیانیان له ده‌ست داوه.