به پێی ڕاپۆرته‌كان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌رمانان، بەهۆى باران بارینی بەهێز لەنێو یاریگایەکى فوتبال له وڵاتی مه‌راكش حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و ژماره‌یه‌كیش بێ سه‌روشوێنن.
بارانێکى بەهێز شارى “تارودانت” گرتووەتەوە و ئەو كه‌سانه كه گیانیان لەدەستداوە لە گەنجێکى ١٧ ساڵ ته‌مه‌ن و شەش پیاوى بە تەمەن پێکهاتووه. بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى ئه‌م وڵاته لە راگەیەندراوێکدا هۆشداریدابوو لەوەى باران و هەورە بروسکەى بەهێز لە ناوچەکانى باشورى مه‌راكش بەردەوام دەبێت.