به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی سپای پاسداران له كۆڵبه‌ران له سنووری ماكۆ، كۆڵبه‌رێك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كۆڵبه‌ری دیكه‌ش به سه‌ختی بریندرابوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی سپای پاسداران له پۆلێك له كۆڵبه‌ران له سنووری شاری ماكۆ، كۆڵبه‌رێك به‌ناوی “شه‌هرام محه‌ممه‌دی” گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كۆڵبه‌ری دیكه به ناوه‌كانی “نادر ساڵحی” و “جه‌عفه‌ر ڕه‌هبه‌ری” به سه‌ختی برینداربوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ڕۆژی شەممە ٢٣ی خەرمانانیش، هێزەکانی ڕژیم لە سنووری شاری شنۆ تەقەیان لە کۆڵبەرێک بە ناوی “سەلاحەدین عیسازادە” تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی گوندی “شێوەسماک” کردبوو و بە هۆیه‌وه به سەختی بریندار ببوو.