سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١١ی مانگی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی هه‌ڵگری كۆڵبه‌ران بۆ نێو دۆڵێك له سه‌ر ڕێگای شاری جوانڕۆ كۆڵبه‌رێك گیانی له‌ده‌ستداوه و چه‌ند كۆڵبه‌ری دیكه به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ته‌رمی ئه‌و كۆڵبه‌ره و بریندارانی دیكه‌ی ئه‌و ڕووداوه گواستراوه‌ته‌وه بۆ ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی شاری جوانڕۆ و به‌پێی دیمه‌نی بڵاوكراوه و وته‌ی شایه‌تحاڵانی ڕووداوه‌كه، بریندارانی ئه‌و ڕووداوه ته‌ندرووستیان ناجێگیر بووه و گوازراونه‌ته‌وه بۆ ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی شاری جوانڕۆ. جێگای ئاماژه‌یه هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیاریه‌ك له‌سه‌ر شوناسی ئه‌و هاووڵاتیانه له‌به‌رده‌ستدا نییه.